کوردستانی

یه‌شار گوله‌ر: كۆتایی به‌ په‌كه‌كه‌ ده‌هێنین

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌شار گوله‌ر: كۆتایی به‌ په‌كه‌كه‌ ده‌هێنین

مه‌ودا میدیا-

وەزیری بەرگریی تورکیا رایگه‌یاند، وڵاتەکەی دەستی کردوە بە هەنگاوی کۆنکرێتی سەبارەت بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوکاری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە لەگەڵ عیراق واژۆ کراوە.

یه‌شار گوله‌ر، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگه‌یاند "تورکیا لە نزیکەوە هاوکاری حکومەتی هەرێم دەکات لە باکووری عیراق بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی لە ناوچەکە".

وتیشى "ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ین بۆ کۆتاییهێنان بە "بوونی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە"، وەک ئاماژەیەک بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان".

باسى له‌وه‌شكرد "شەڕی تورکیا دژ بە تیرۆر بێوەستان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی هێزه‌كانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) لەم جوگرافیایەدا نەمێنن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هێزەکانی تورکیا "بەرەی زابیان داخستووە" لە باکووری عیراق، چالاکییەکانمان لە ناوچەکە بەردەوامن و بە هەمان خێرایی و ئیرادە بەردەوام دەبن".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان