ئابووری

به‌غدا پاره‌ى كه‌م بۆ مووچه‌ ده‌نێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا پاره‌ى كه‌م بۆ مووچه‌ ده‌نێرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق به‌ سه‌رپه‌رشتى محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق كۆبووه‌وه‌ و بڕیاردرا پاره‌ بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بنێردرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ "لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە بڕیار دراوە بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12، بۆ هەر مانگێک بڕی 760 ملیار دینار وەکو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، واتە بە کۆی گشتی دەکاتە دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار.

بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 10 پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بەم شێوەیەش بڕی 236 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت، بۆ هەرسێ مانگیش قەبارەی کورتهێنان دەبێتە 708 ملیار دینار.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان