گێتی

توركیا ده‌یه‌وێت هێرش بكاته‌ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا ده‌یه‌وێت هێرش بكاته‌ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایان پێیان وایە تورکیا دەیەوێت هێرش بكاته‌ سەر هێزەکانی تورکیا پێش هاتنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.

بەرپرسانی کوردی رۆژئاواى كوردستان پێیان وایه‌ لە په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ى تره‌مپ لە خولی پێشووی سەرۆکى ئه‌مه‌ریكا زیانیان بەرکەوتووە و لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ناوبراو نیگەرانن چونکه‌ تره‌مپ لە ساڵەکانی 2018 و 2019 بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا، رێگاى بۆ هێرشی زەمینی توركیا خۆش کرد.

به‌راى شاره‌زایانِ پێیان وایە تورکیا لەوانەیە پێش ده‌ستبه‌كاربوونى تره‌مپ لە کۆشکی سپی لە مانگی شه‌شى ساڵى داهاتوو، ناوبراو بۆ کشانەوەی پاشماوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان بخرێنه‌ ژیر فشارەوە.

بیلگهان ئالاغوز، شاره‌زاى پرسە سیاسییەکان پێی وایە "تورکیا بە تەمایە پێش ده‌ستبه‌كاربوونى تره‌مپ لە کۆشکی سپی ، ئۆپه‌راسیۆنێک لە دژی کورده‌كانى رۆژئاواى كوردستان ئەنجام بدات".

پێشى وایه‌ "له‌ڕوانگەی تورکیاوە گرنگترین پرسی په‌یوەندییەکانی دوو وڵاتەکە لە کاتی سەرۆک کۆماری بایدن، پاڵپشتی ئەمه‌ریکا لە هێزەکانی کوردی رۆژئاوا بووە و تورکیا بە تەمایە ئەو هەلە بۆ هێرش بۆ سەر کوردی سووریا بقۆزێتەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan