گێتی
ده‌سه‌ڵاتى دادى ئێران: هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر تیرۆركردنى ئیسماعیل هه‌نییه نه‌گیراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی دەسەڵاتی دادى ئێران رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر تیرۆركردنى ئیسماعیل هه‌نییه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
ئەسغەر جەهانگیر، وتەبێژی دەسەڵاتی دادى ئێران رایگەیاند "ئێران پرسی تیرۆری ئیسماعیل هەنییە لە لای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی باس ده‌كات".
وتیشى "دەسەڵاتی داد لە هەموو رووداوە هاوشێوەکاندا وەکوو ئەرکی یاسایی دەستبەجێ دۆسیەیه‌ك ده‌كاته‌وه و لێکۆڵێنەوە ده‌كات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تا ئێستا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە و دەنگۆکان لە ئەو بارەوە درۆیە كه باس له گرتنى چه‌ند كه‌سێك ده‌كرێت".
ع