تەندروستی

ده‌رمانێكى ساخته‌ ده‌ستی به‌ سه‌ردا ده‌گیرێت "هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌رمانێكى ساخته‌ ده‌ستی به‌ سه‌ردا ده‌گیرێت "هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌"

مه‌ودا میدیا-

كۆنتڕۆڵكردنی هێنان و دروستكردنی ده‌رمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشكی (KMCA)، ئاشكرایكردووه‌ "ده‌ستیان به‌سه‌ر جۆره‌ ده‌رمانێكی ساخته‌دا گرتووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیاكان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هه‌موو جۆرێك له‌ كڕینی ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی (KMCA) رایگه‌یاندووه‌ "تیمه‌كانیان له‌ میانی سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كانیان بۆ شوێنه‌ ده‌رمانسازییه‌كانی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌رمانێكی ساخته‌دا گرتووه‌ به‌ ناوی "Duphaston" به‌ سێ ژماره‌ باچی (364935, 361984, 368563)".


راشیگه‌یاندووه‌ "داوا له‌ هه‌موو شوێنه‌ ده‌رمانسازییه‌كان ده‌كه‌ین (كۆمپانیای ده‌رمان، كۆگاكان و ده‌رمانخانه‌كان) له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی به‌ كڕین و فرۆشتنی ده‌رمانه‌وه‌ بكه‌ن و خۆبه‌ دووربگرن له‌ فرۆشتنی ده‌رمانی بێ ستیكه‌ر، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌توندی سزا ده‌درێن".


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌ین هاوكاری تیمه‌كانی چاودێریی ده‌رمان بكه‌ن، له‌ ئه‌گه‌ری بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك و ده‌رمانێكی بێ ستیكه‌ر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ هێڵی گه‌رمی چاودێریی بازاڕی KMCA؛ 07502356000".


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان