گێتی
لە یەك هێرشی ئیسرائیلدا 100 فەڵەستینی كوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە تەنها ئەمڕۆ لە یەك هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر قوتابخانەیەك لە كەرتی غەزە نزیكەی 100 فەڵەستینی كوژران و 50 كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەپێی راگەیەنراوێك كە بەرگریی شارستانیی كەرتی غەززە بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی نوێژی بەیانیدا، ئیسرائیل بە مووشەك هێرشی كردووەتە سەر قوتابخانەیەك كە ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارە فەڵەستینییەكانی تێدا نیشتەجێن و بەهۆی ههێرشەكەشەوە بەلانی كەم 100 كەس كوژراون و 50 ی دیكەش بریندار بوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە بەهۆی ئەوەی هێرشەكە لەكاتی نوێژی بەیانیدا بووە ژمارەیەكی زۆری لە ژن و منداڵ و خەڵكی مەدەنی كردووەتە قوربانی، بۆیە ناونراوە "كۆمەڵكوژیی نوێژی بەیانی".
لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل بۆ پەردەپۆشكردنی تاوانەكەی، بڵاویكردەوە، لە قوتابخانەی تابعین ناوەندێكی فەرمان و كۆنترۆڵی حەماسیان كردووەتە ئامانج و مەبەستیان نەبووە كە هیچ كەسێكی مەدەنی ببێتە قوربانی.
ئ.پ