تەندروستی
له مانگێكدا سێ هه‌زار نه‌خۆش به‌هۆى ددانه‌وه رۆشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له ماوه‌ى مانگێكدا زیاتر له سێ هه‌زار نه‌خۆش سه‌ردانى كۆمه‌ڵگه‌ى پیره‌مێردى ددانیان له شارى سلێمانى كردووه.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی "لەماوەی مانگی رابردوو لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان سێ هه‌زار و 53 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە".
باس له‌وه‌شكراوه "لەو ژمارەیە هه‌زار و 572 نەخۆش لەڕەگەزی نێر بوون و هه‌زار و 481 نەخۆش له‌ڕەگەزی مێ بوون".
هه‌روه‌ها "358 هەڵكێشانی ددان و 421 پڕكردنەوەی ددان و 105 دروستكردنی تاقمی ددان و 228 پاككردنەوەی ددان و 129 رێككردنەوەی ددان و هه‌زار و 295 پشكنین و چارەسەركردنی ددان ئەنجام دراوە، له‌گه‌ڵ 485 تیشكی ددان گیراوە".
ع