جیهانی

نهێنی سەرکەوتنی ژاپۆن بەسەر کۆرۆنادا چییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی سەرکەوتنی ژاپۆن بەسەر کۆرۆنادا چییە
مەودا میدیا- هەڵمەت هۆشیار

ئه‌زموونێكه‌ خوێندكارێكی هیندی له‌ ژاپۆن نوسیوویه‌تی، تێیدا باس له‌ كه‌لتوری پاكوخاوێنی و مامه‌ڵه‌كردنی ژاپۆنییه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ یه‌كدیداو به‌ بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی ئه‌و وڵاته‌ی داده‌نێت له‌كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنادا و ده‌نوسێت:

من به‌ به‌رده‌وامی بیرده‌كه‌مه‌وه‌ ژاپۆن یه‌كه‌مین وڵات بوو كه‌ له‌ چینه‌وه‌ كۆرۆنای بۆ گوازرایه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاریی به‌ ناوی (diamond princess) كه‌ له‌ چینه‌وه‌ گه‌یشتبۆیه‌ كه‌ناره‌واه‌كانی ژاپۆن، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرا ژاپۆن بگاته‌ قۆناغی چواره‌م له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ هاوشێوه‌ی ئیستای وولاتان‌ی ئه‌وروپایی، كاتێك ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشته‌ ژاپۆن دایە و بابەم داوایان لێكردم بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك تا ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ بگه‌ڕیمه‌وه‌ هیندستان. 

له‌ ژاپۆن تاكو ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێك ئاساییه‌، رۆژانه‌ ده‌چینه‌ خوێندن و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ كاركردن، هیچ چێشتخانه‌یه‌ك دانه‌خراوه‌، هه‌موو مۆڵ و بازاڕو شوێنه‌ بازرگانییه‌كان كراوه‌ن، میترۆ و شه‌مه‌ندوفیره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ڕۆن و دێن و هیچ سنورێك دانه‌خراوه‌، ژاپۆن هاوشیوه‌ی ئیتالیا به‌ساڵاچووان رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی دانیشتوانه‌كه‌ی پێك ده‌هێنێت، ژماره‌یه‌كی زۆر بیانی له‌ شاری تۆكیۆ ده‌ژین ، چونكه‌ یه‌كیكه‌ له‌ شاره‌ سه‌رنج راكێشه‌كان و تاكو ئیستاش گه‌شتی گه‌شتیاری بۆ ئه‌و شاره‌ به‌رده‌وامه‌، بەڵام ته‌نها شتێك كه‌ له‌و وڵاته‌ راگیرا بێت قوتابخانه‌ سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندییه‌كان و بۆنه‌ گشتییه‌كانه‌.

تۆكیۆ یه‌كێكه‌ له‌و شارانه‌ له‌ رووی دانیشتووانه‌ چڕه‌، به‌ڵام زۆر به‌ ئاسایی ژیانی خۆمان ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری راهاتووین، ئێستا ترس و نیگه‌رانی من له‌و هه‌واڵانه‌یه‌ كه‌ له‌ باره‌ی هندستانه‌وه‌ ده‌یبیستم و نیگه‌رانی شكاندنی زنجیره‌ی ئاسایی ژیانم له‌ ته‌واوی دونیادا.

ئەم سه‌ركه‌وتنه‌ی ژاپۆن ره‌نگه‌بگه‌ڕیته‌وه‌ بۆ رۆشنبیری هۆشیاری ژاپۆنییه‌كان كه‌وایكرد ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌ر به‌ كۆرپه‌یی له‌ ناو بچێت. له‌وانه‌:

1-له‌ 60% ژاپۆنییه‌كان له‌ كاتی گه‌شت و ته‌نانه‌ت رۆژانی ئاساییدا ده‌مامك به‌كار ده‌هێنن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌مێك هه‌ست به‌ سه‌رما و ئه‌نفله‌وه‌نزای ئاساییش بكه‌ن ئه‌وا به‌بێ ده‌مامك دناچنه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ به‌شێك له‌ كه‌لتور و نۆرمی ژیانیان و هه‌ر ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ هۆكار بووبێت بۆ پچرانی زنجیره‌ی ژیانی ڤایرۆسه‌كه‌.

هاوكات هه‌ر كه‌سێك رۆژانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی و جه‌ماوه‌ر بكات وه‌كو: فه‌رمانبه‌ری پێشوازی، ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆلیس، پزیشك، په‌رستار، راهێنه‌رانی فه‌رمانبه‌ران، پۆلیس، پاكه‌وانه‌كان...هتد، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رۆژانه‌ ده‌مامك ده‌به‌ستن، ته‌نانه‌ت له‌ ماڵه‌كاندا سندوقی كۆدۆمۆ هه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌مامكی منداڵ به‌ قه‌باره‌و شێوه‌ی جیاواز گونجاوه‌ بۆ منداڵان.

2-ژاپۆنییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌ژێن تاكو كه‌سی دیكه‌ بێزار نه‌كه‌ن، هیچ شـتێك فڕیناده‌نه‌ سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كان، پاكو خاوێنی به‌شێكه‌ له‌ كه‌لتوری ژیانیان،  به‌ر له‌وه‌ی فێری پیته‌كانی نووسین و خوێندنه‌وه‌یان بكه‌ن فێری پاكو خاوێنی و هه‌ڵسوكه‌وتی گشتییان ده‌كه‌ن.

3-ته‌وقه‌ ناكه‌ن به‌ڵام بۆ سڵاو ده‌چه‌مێنه‌وه‌. 

4-ده‌ست ششتن به‌شێكه‌ له‌ كه‌لتوریان، صابوون و پاكژكه‌روه‌كان له‌ هه‌موو شوێنه‌ گشتییه‌كان هه‌یه‌ و ئێستا به‌كارهێنانی پاكژكره‌وه‌كان به‌شیوه‌یه‌ك  بۆته‌ باو ته‌نانه‌ت له‌ ناو سه‌رخه‌ره‌كانیش (ئه‌سانسۆر) به‌كاری ده‌هێنن. 

5-له‌ توالیت و سه‌رئاوه‌كان، له‌ پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستیان ده‌شۆن له‌ خۆیان ده‌ستشۆره‌كه‌ش ده‌شۆن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی پاش خۆیان هه‌ست به‌ ئارامی و پاك و خاوێنی بكه‌ن.

6-به‌رده‌وام كلینیكسی ته‌ریان پێیه‌ و بۆ ده‌ست سڕین به‌كاری ده‌هێنن. 

7-هه‌میشه‌ دوورییه‌ك له‌ نێوان خۆیان و كه‌سانی به‌رامبه‌ر هه‌یه‌ له‌ كاتی وه‌ستان و قسه‌كردندا.

ئه‌م بنه‌ما و كه‌لتورە وایكرد  ژاپۆنییه‌كان ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌ن و سه‌ربكه‌ون به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆڤید 19 و دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ مالنشینی و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ.  ‌

سه‌رچاوه‌: www.soshals.com
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان