تەندروستی
كارێك له پزیشكان قه‌ده‌غه‌كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له بڕیاریدا، كارێكى له پزیشكانى ئێشكگر قه‌ده‌غه‌كرد كه له كاتى ده‌وامى فه‌رمى و حكومى ده‌یانكرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووه "بەهیچ شێوەیەک نابێت پزیشکی ئێشکگر لەڕۆژانی ئێشکگریدا لەنەخۆشخانەی تایبەت و سەنتەرو نۆرینگەی تایبەت دەوام بکات".
باس له‌وه‌شكراوه "دەبێت تەواوی کاتی ئێشکگری لەناو نەخۆشخانەی حکومی بمێنێتەوە، پزیشکی ئێشکگر نابێت لەڕۆژی ئێشکگرتنیدا بەشێوەی پەیوەندی( on call ) بێت و لەکاتی هەبوونی دۆخێکی لەناکاو پەیوەندی پێوە بکرێت، بەڵکو دەبێت بەردەوام لە نەخۆشخانە و بەشەکەی بێت".
هه‌روه‌ها "بەکارهێنانی ئامرازەکانی وێنە و ڤیدیۆی نەخۆش و راوێژکردن بە موبایل و واتسئەپ و ڤایبەر و هەر ئامرازێکی دیکە قەدەغەیە و پێویستە نەخۆش راستەوخۆ پشکنین و چارەسەر بکرێت و پزیشک ئامادەبێت".
ع