گشتی
دیاردەیەکی سرووشتی لەم مانگەدا روودەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارهزایهكى بوارى كهشناسیی و گهردوونناسیی رایدهگهیهنێت "دیاردەیەکی سرووشتی لەم مانگەدا لە هەرێمی کوردستان و لە هەموو جیهان روودەدات و تاوهكو کانوونی دووەمی ساڵی 2033، ئەم دیاردەیە دووبارە نابێتەوە"
سالار حاجی عەلی ، شارەزا لە بواری کەشناسیی و گەردوونناسیی بۆ مهودا میدیا رایگەیاند "دیاردەیەکی سرووشتی لەم مانگە دا روودەدات لە زۆربەی جیهان، لەیەک نزیک بوونەوەى دوو هەسارە (Mars) مەریخ کە زۆر لەیەک نزیک دەبێتەوە لە گهڵ هەسارەی(jupiter) مشتەری، ئەم دیاردە سرووشتییە رۆژی چوارشەممە لە بەرواری 14/08/2024 بۆ 15/08/2024، روو دهدات".
لەو وڵات و کیشوەرانەی کە شەو هەست بەنزیک بونەوەی دوو هەرسارە دەکەن.
دهشڵێت "بۆ زۆربەی وڵاتانی ئەمهریکای باکوور و باشوور و ئەوروپا و ئەفریقا و ئاسیا، ئەو دوو هەسارەیە لە هەندێکی هەر کیشوەر و وڵاتە و بەپێی کاتی شەوی خۆی، هەندێکی کاتەکانی ئێوارەی درهنگ، هەندێکی تر نیوەی شەو، هەندێکی تر بەرەو بەیانی 14 ئاب بۆ 15ئاب، لە نزیکترین شێوە دەردەکەون".
راشیگهیاند "لەگەڵ ئەوەشدا بۆ زۆربەی وڵاتانی ئاسیا و ئوسترالیا، جووتە هەسارەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی تر لە کاتەکانی شەوی 14 بۆ 15ی ئابدا لە یەکتر نزیکتر دەردەکەون، هاوکات لە هەرێمی کوردستان، جووتە هەسارەکە لە ئاسمان 14ى ئاب، نیوەی شەو بۆبەرەو بەیانیدا دەبینرێت".
ئهو گهردوونناسه، روونیشیكردهوه "لە کاتژمێر 00:26 (GMT+03) چەقی لەیەک نزیک بونەکە دەبێت، بەرز دەبێتەوە و دەگاتە بەرزی 52°، واتە لە سەرووی ئاسۆی رۆژهەڵاتەوە پێش ئەوەی لە بینین کاڵ ببنەوە کاتێک بەیانی لە نزیکەی کاتژمێر 04:47 نزیک بونەوەکە دەشکێت، دواتر به هۆی فەجری بەیانی دیار نامێنێت، جارێکی تر لە کاتەکانی 14 بۆ 15ى ئاب، دووبارە دەردەکەوێتەوە".
ئاماژهى بهوهشكرد "ماوەی ئەم دیاردەیە تا لە یەک دوور دەکەونەوە نزیکەی 24 کاتژمێر دەخایهنێنت، موشتەری لە mag -2.2 دەبێت؛ و مەریخ لە mag 0.8 دەبێت، هەردوو تەنەکە لە ئەستێرەی بۆشایی تاورسدا دەکەون، ئەوەندە نزیک دەبن کە لەناو مەیدانی بینینی تەلەسکۆپدا جێیان دەبێتەوە، بەڵام بە چاوی ئاسایی یان لە رێکی جووتێک بەیەک شێوە دەبینرێت".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "ئەم دیاردە سرووشتییە لەیەک نزیک بونەوەی دوو هەسارە لە سەر هەرێمی کوردستان بە ئامێری تایبەتی زوومکردن دەبینرێت لە ئاستی پێش خۆرهەڵاتن لە کاتەکانی نزیک بوونەوە لە ئاسمانی نیوەی شەو بۆ بەرەو بەیانیدا دەبینرێت، لە کاتژمێر 00:26، ( GMT+03) چەقی لەیەک نزیک بوونەوەکە دەبێت، جارێکی تر 14 بۆ 15ى ئاب دەتوانرێت هەردوو هەسارهكه ببینرێت و وا دەردەکەون کە موشتەری و مەریخ نزیکە دەستیان لێبدەن، بەڵام بە مەودایەکی زۆر لە بۆشایی ئاسمان لەیەکتر جیا دەبنەوە".
ههر له بارهى ئهو ههسارانهوه، سالار حاجى عهلى دهڵێت "مەریخ یەکێکە لە هەسارەکانی ناوەوەی کۆمەڵەی خۆر- چوار تەنی بچووک و بەردین (لە وەنەشە زەوی) کە تاڕادەیەک لە خۆرەوە نزیک دەسوڕێنەوە، لە لایەکی دیکەوە موشتەری هەسارەیەکی دەرەوەیە؛ هەسارەیەکی زەبەلاحە کە زیاتر لە گازیی پێکدێت، وە بە نزیکەی 3.5 هێندە لە خۆرەوە دوورە لە مەریخ".
مەودای کاتی راستەقینە و قەبارەی روواڵەتی هەسارەکانە.
باس لهوهشدهكات "هۆکاری ئەوەی کە ئەوەندە لە نزیکەوە دەردەکەون، رێکخستنی کاتی زەوی و مەریخ و موشتەری دەبێت، لە ئەنجامدا لە هێڵی بینینی ئێمەوە کە بە زەوییەوە دەبەسترێتەوە، مەریخ و موشتەری لە یەک شوێن دەردەکەون، هەرچەندە لەم یەکگرتنەدا هەسارەکان زۆر لەیەکەوە نزیک دەردەکەون، بەڵام ئەوە تەنها وەهمێکی بیناییە، لە واقیعدا مەریخ لە پێشەوەیە و موشتەری 300 ملیۆن میل دوورترە، هەرچەندە موشتەری نزیکەی 20 هێندەی مەریخ رووناکتر دەبێت، بەڵام هەردوو هەسارەکە بە ئاسانی بە چاوی رووت لە هەر شوێنێکی جیهانەوە بە ئاسمانی روون و روون دەبینرێن".