ئابووری

نه‌رمین مه‌عروف: ره‌نگه‌ مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى خه‌رجبكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌رمین مه‌عروف: ره‌نگه‌ مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى خه‌رجبكرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌نگه‌ مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى خه‌رجبكرێت.

نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لیستى مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه‌، ماوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق بڕیار بدات".

وتیشى "لیسته‌كه‌ گرفتى هه‌یه‌ و لاى حكومه‌ته‌، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆرى مه‌ده‌نى خه‌رجبكرێت، پێویسته‌ سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق ره‌زامه‌ندى بدات".

35 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستاش مووچه‌ى مانگى حه‌وت دابه‌شنه‌كراوه‌.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان