کوردستانی

فوئاد حسێن و دوو به‌رپرسى ئه‌منى له‌ توركیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


فوئاد حسێن و دوو به‌رپرسى ئه‌منى له‌ توركیان

مه‌ودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، سه‌ردانى ئه‌نقه‌رى پایته‌ختى توركیایان كردووه‌ بۆ ئەنجامدانی چەند دیدارێكی گرنگ.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستى چه‌ند پرسێكى گرنگ سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌یان كردووه‌، هه‌روه‌ها لەگەڵ هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبوونه‌ته‌وه‌".

له‌و سه‌ردانه‌دا، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم و فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراقدان.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق باسى له‌وه‌شكردووه‌ "لە دیدارەكانماندا تاوتوێی ژمارەیەك پرسی جێی بایەخی هاوبەش دەكەین، لەسەرویانەوە لایەنی ئەمنیی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، وێڕای پتەوكردنی هاوكاری و هەماهەنگی لە بەرژەوەندی هەردوولا".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان