عیراقی
كتێبه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دزران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ده‌ست به‌سه‌ر چوار كۆگاى كتێبى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گیرا كه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه دزرابوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بڵاویكرده‌وه "لە بازاڕی "شەعب"ی باکووری رۆژهەڵاتی بەغداد دەستیان بەسەر چوار کۆگادا گرت کە کتێبی دزراوی وەزارەتی پەروەردەى عيراقیان تێدا حەشاردرابوو".
باس له‌وه‌شكراوه " کتێبەکان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراونەتەوە، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن و سزاى ئه‌وانه‌ش ده‌درێت كه ده‌ستیان له‌و كاره هه‌بووه".
وه‌زاره‌ته‌كانى عیراق زۆرترین گه‌نده‌ڵییان تێدایه و له ماوه‌ى رابردوو چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركران كه ده‌ستیان هه‌بوو له تاوانى دزى سه‌ده، كه به ملیاران دۆلاریان دزیبوو.
ع