ئابووری

نادنى پاره‌ى مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌م كاته‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نادنى پاره‌ى مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌م كاته‌

مه‌ودا میدیا-

ره‌وانه‌كردنى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى ھەرێمی کوردستان بۆ مانگى ته‌ممووز دواده‌كه‌وێت و وەزارەتی دارایی عیراق رایگه‌یاندووه‌ "دەکەوێتە سەرەتای ھەفتەی داھاتووەوە له‌به‌رر ئه‌وه‌ى تا ئێستا رێکارە کارگێڕییەکان ته‌واو نه‌بووه‌".

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتوون، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرایكردووه‌ "ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆران بۆ مانگى ته‌ممووز له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ده‌كه‌وێته‌ سەرەتای ھەفتەی داھاتوو".

هۆكاره‌كه‌شى بۆ تەواونەبوونی رێکارەکان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "لە لیستی مووچەی ھێزە ئەمنییەکان وردبینیکردن دووبارە  دەستیپێکردووەتەوە".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "ته‌یف سامى، وەزیری دارایی عیراق ئامادە نییە لە سەر مووچەی ھێزە ئەمنییەکان ئیمزا بکات، بۆیە بۆ رەوانەکردنی مووچەى ئه‌وان پێویستی بە رەزامەندی سودانی دەبێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، وەزارەتی دارایی هه‌رێم لیستی مووچەى له‌ 21ى ته‌ممووزه‌وه‌ ناردووه‌ بۆ به‌غدا و تاوه‌كو ئێستا پاره‌ى مووچه‌ نه‌نێردراوه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

گفتوگۆی دوو سەرۆك كۆمار بە زمانی كوردی كەم نییە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

ژن و کارکردن لە تاقیگەکانی پزیشکیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

دیکتاتۆرەکانیش بەشەڕ دێن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە