ئابووری
داوا ده‌كرێت میكانیزمى دامه‌زراندن له‌م پارێزگایه بگۆردرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى عیراق بڕیاریدا به دامه‌زراندنى ژماره‌یه‌ك پله‌ى وه‌زیفى له پارێزگاكان، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و بڕیاره ناكرێت به هه‌مان میكانیزمی پارێزگاكانی تر لە كەركوك جێبەجێبكرێت، به‌ڵكو پێویستە میكانیزمێكی نوێ دابڕێژرێت و مافی هیچ پێكهاتەیەكی شارەكە نەخورێت".
له‌و باره‌یه‌وه پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "بڕیارى دامه‌زراندن له پارێزگاى كه‌ركوك ناگونجێت به‌پێى ژمارەی دانیشتووان بێت، چونكە كورد و توركمان زەرەرمەند دەبن به‌هۆى كه‌مى ژماره‌یانه‌وه به‌وه‌ى هەندێك ناوچە هەیە كە هیچ كوردێك یان توركمانێكی تێدا نییە".
راشیگه‌یاند "ئه‌وان دەیانەوێت پشكی دامەزراندن دابه‌شكاریی بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه كورد ركابەری كورد و توركمان هی توركمان و عەرەب هی عەرەب بكات، ئه‌گه‌ر به‌و میكانیزمه بێت مافی هیچ كام لە پێكهاتەكان ناخورێت".
له ماوه‌ى رابردوودا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بڕیاردرا بە دامەزراندنی 7400 پلەی وەزیفی بۆ كەركوك بۆ وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كان، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى خۆجێى پارێزگاكه پێكنه‌هێندرابوو، لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوه بڕیارەكە راگیرا، به‌و مه‌به‌سته‌ى ئیدارەی نوێ میكانیزمی گونجاوی بۆ بدۆزنەوە و بڕیاری لەبارەوە بدەن.
پ ح ع