ئابووری

نه‌وتى هه‌رێم هه‌رزانفرۆش ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌وتى هه‌رێم هه‌رزانفرۆش ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

دامەزراوەی کوردستان وۆچ ئاشكراى كردووه‌، ڕۆژانە 300 هه‌زار بەرمیل نەوتی خاوی هەرێم، بە شێوەی قاچاخ دەبرێتە دەرەوە و بە نیوەی نرخی جیهانی دەفرۆشرێت.

دامەزراوەی کوردستان وۆچ لە ئەمریکا لە راپۆرتێکدا ئاشكراى کردووه‌ "قاچاخی نەوتی خاوی هەرێم زیاتر لە ئەوەیە کە لە راپۆرتی كۆتایی ئاژانسى رۆیته‌رز باس کراوە".

به‌پێى راپۆرته‌كه‌ "رۆژانە 300 هه‌زار بەرمیل نەوتی خاوی هەرێم لە دەروازە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتانی دیکە هەناردە دەکرێت".

ئه‌وه‌ش باسكراوه‌ "نەوتی خاوی قاچاخ کراوی هەرێم زیاتر بۆ وڵاتانی چین و تورکیا هەناردە دەکرێت، نرخی فرۆشی نەوتی خاوی هەرێم بۆ ئەو وڵاتانە نزیک بە 40 دۆلار ده‌فرۆشرێت، كه‌ ئه‌وه‌ش نیوه‌ى نرخى جیهانه‌ كه‌ ئێستا به‌ 80 دۆلاره‌ بۆ یه‌ك به‌رمیل".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان