ئابووری
زێڕ به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌كات له مێژوودا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له ئێستادا نرخى ئۆنسەیەک زێڕ دوو هەزارو 508 دۆلارى تێپەراندووه و بەوەش بەرزترین ئاستى تۆماركرد لە مێژوودا.
له ماوه‌ى چوار رۆژدا نرخى یەک ئۆنسە زێر 35 دۆلار زیادى كردووه و له دوو هەزار و 473 دۆلاره‌وه گه‌شتووه‌ته دوو هەزار و 508 دۆلار.
به‌پێى کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، تاوەکو کۆتایى ئەمساڵ، نرخى ئۆنسەیه‌ك زێڕ بۆ نزیکەى سێ هه‌زار دۆلار بەرزده‌بێتەوە، كه هۆکارەکەشیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه ئەگەرى هه‌یه بانكى ئەمه‌ریکا سوودى بانكى کەمبكاته‌وه.
هاوكات ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ى نرخى زێڕ كاریگه‌رى له سه‌ر بازاڕى هەرێمى کوردستانیش هه‌بووه و نرخى زێڕى بەرزكردووه‌ته‌وه، كه ئەمڕۆ شەممە 17ى ئابى 2024، نرخەکان بەمشێوه‌یه‌یه:
یەک مسقاڵ زێرى عەیارە 24 بە 585 هەزار دیناره
یەک مسقاڵ زێرى عەیارە 21 بە 525 هەزار دیناره
یەک مسقاڵ زێرى عەیارە 18 بە 445 هەزار دیناره
پ ح ع