ئابووری
قایمقامیهتى سلێمانى چهندین ههلى كار دهرهخسێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت "لەپاڵ بەدواداچوونە بەردەوامەکانیان بۆ سەرجەم شوێنە جیاوازەکان، ھەلی کاریشیان بۆ چەند پسپۆرییەکی جیاواز رەخساندووە".
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لە چوارچێوەی مەرج و رێنماییەکانیان چەندین ھەلی کاریان رەخساندووە لەوانە؛ دەرمانخانەکان کە لەماوەی رابردوودا کەسی نەخوێندەوار و مامۆستا و دەرچووی بەشی تری لەسەر بووە، بەڵام ئێستا بە بڕیاری ئەوان کراوە بە پزیشکی دەرمانساز یان یاریدەدەری پزیشکی دەرمانساز".
وتیشی "ھەروەھا لە بواری تریشدا کۆمەڵێک ھەلی کاریان دابینکردووە بۆ نموونە، کێلگەپەلەوەرییەکان سەرپەرشتیاری ڤێتەرنەرییان بۆ داناوە کە دەبێت ئهو پسپۆڕانه سەرپەرشتی بکهن، یان بە گشتی کارمەندانی تەندروستیی بۆ کاری سەرپەرشتیاری سوودیان لێ بینیون".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەپاڵ ئەوانەشدا بڕیاری دانانی تاقیگە لەو کۆمپانیا و شوێنانەی کە پێویستیانە، وەک خواردنگە و ئەوانەی مەوادی پاککەرەوە و چەند بابەتێکی تر، کە مەرجیان داناوە دەبێت کەسانی پسپۆر دابنرێن، کە ھەموو ئەوانە کۆمەڵێک ھەلی کارن لە رێگەی لیژنەکانی قایمقامیەتەوە دابینکراون و بەردەوامیش بەدواداچوونەکانیان ھەیە بۆ ھەر حاڵەتێکی سەرپێچی کردن".
پ ح ع