ئابووری
ئه‌مساڵ 11 پرۆژه‌ى رێگاوبان بۆ سلێمانى كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ 15 پرۆژه‌ى رێگاوبان ئه‌نجامدراوه 11 پرۆژه‌ى له سنورى سلێمانى بووه.
ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستان 15 پرۆژه‌ى رێگاوبان ئه‌نجامدراوه، كه خۆى له قیركردن و چاككردنى رێگاكان ده‌بینێته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "له كۆى ئه‌و پرۆژانه 11 پرۆژه‌ى له سنورى سلێمانى و گه‌رمیان بووه، له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان و بودجه‌ى ئاسایی".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بودجه‌ى ئه‌و پرۆژانه زیاتر له 4 ملیار و 200 ملیۆن دینار بووه و چه‌ندین پرۆژه‌ى تریش كاریان تێداده‌كرێت".