ئابووری

یه‌ده‌گى زێڕى عیراق گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 150 ته‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌ده‌گى زێڕى عیراق گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 150 ته‌ن

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌ده‌گى زێڕى عیراق بۆ نزیكه‌ى 150 ته‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئاستى یه‌ده‌گى زێڕ له‌ عیراق له‌ به‌رزبونه‌وه‌یه‌و ئێستا 148 ته‌نه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌گه‌ڵ یه‌ده‌گى زێڕ، عیراق خاوه‌نى 108 ملیار دۆلارى یه‌ده‌گه‌، پێكه‌وه‌ كاریگه‌رى گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئابووى عیراق".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئابوورى عیراق له‌ ئاستێكى زۆر باشدایه‌، چونكه‌ خاوه‌ن یه‌ده‌گێكى زۆرى زێڕو دراوى بیانییه‌".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان