ئابووری
وهزیرى دارایی ههرێم پشتیوانى خۆى بۆ وهفدى دیوانى چاودێرى دارایی عیراق نیشاندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بۆ وردبینی لە خەرجی و داهاتی هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵدا، وەفدی چاودێریی دارایی عیراق لە هەولێرە.
ئاوات شێخ جەناب، وهزیرى دارایی عیراق له دیدارهكهدا "پشتیوانی و هەماهەنگی وەزارەتی دارایی هەرێمی بۆ سەرخستنی کارەکانی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم نیشانداوه".
باسى لهوهشكرد "لەماوەی دوو ساڵی رابردوو هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەواممان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی چاودێری دارایی هەبووە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە هونەری و تەکنیکییەکانی تایبەت بە خەرجی و داهات و لیستی موچەو میالاکات بەردەوام دەرگای وەزارەت و بەڕێوبەرایەتییەکانمان بەڕویاندا کراوە بووە".
ئامانجی سەردانی ئەمجارەی وهفدهكه بۆ هەرێمی كوردستان بریتییە لە وردبینی لە خەرجی و داهاتی سێ مانگی دووەمی ساڵی 2024، ئەوەش لەسەر بنەمای یاسای بودجەی گشتی عیراق کە پێویستە هەر سێ مانگ جارێک تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی وردبیبی لە داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.
ع