ئابووری

كه‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت ؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت ؟

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پاره‌ى ته‌واوى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرێت، ئه‌وا دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كه‌وێته‌ هه‌فته‌ى داهاتوو.

له‌مانگه‌كانى رابردوو، به‌غدا به‌ چه‌ند گوژمه‌یه‌ك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ناردووه‌، تا ته‌واوى مووچه‌ى نه‌ناردبێت، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق خشته‌ى مووچه‌ى رانه‌گه‌یاندووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر به‌غدا تا رۆژى سێ شه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بخاته‌ سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، ئه‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه‌ خشته‌ى مووچه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات.

وتیشى "ئه‌گه‌ر هه‌فته‌یه‌ ته‌واوى پاره‌ نه‌خرێته‌ سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كه‌وێته‌ هه‌فته‌ى داهاتوو، هه‌موو گۆڕانێكیش ئه‌گه‌ر روودانى هه‌یه‌ له‌ناردن یان زیاتر دواخستنى پاره‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان