ئابووری
له باره‌ى مووچه‌وه دڵنیایی ده‌درێت "دڵخۆشكه‌ره"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەندامێكى لیژنەی دارایی له په‌رله‌مانى عیراق، له باره‌ى مووچه‌ى ئه‌مساڵى مووچه‌خۆران دڵنیایی دەدات له دابینكردنى و رایده‌گه‌یه‌نێت "بە تەواوی گرەنتی کراوە و ھیچ مەترسییەک لە خەرجکردن و دواخستنی نییە".
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی له په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكردووه "حکومەتى عیراق بە تەواوی پابەندە بە دابینكردنى مووچەی مووچه‌خۆران لە کاتی خۆیدا بەبێ ھیچ دواکەوتنێک و دارایی لە عیراق لەژێر کۆنتڕۆڵدایه".
راشیگه‌یاندووه "لێدوانەکانی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی ئه‌وه پشتڕاست دەکەنەوە کە مووچە بۆ ئەمساڵ بەتەواوەتی گرەنتیکراوە و ھیچ ترسێک لەو بارەیەوە نییە".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی روونیشیكردووه‌ته‌وه "عیراق تواناى رووبەڕووبوونه‌وه‌ی ھەر قەیران و ئاستەنگێکی لە ناکاوى هه‌یه لەم کاتەدا، چونکە یەدەگی بانکیی بەرزە، وه بۆ پڕکردنەوەی ھەر کورتھێنانێکیش سەرچاوەی پێویست ھەیە".
ئه‌م وتانه‌ى جه‌مال كۆچه‌ر، له كاتێكدایه نزیك ده‌بینه‌وه له 50 رۆژ و هێشتا مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى ته‌مووزیان وه‌رنه‌گرتووه، له كاتێكدا مووچه‌خۆرانى عیراق له چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى مووچه‌ى مانگى ئابدان.
پ ح ع