ئابووری
بۆچی لیستی مووچە راناگەیەندرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هەرچەندە رۆژی دووشەممە بەغدا یەكەم گوژمەی پارەی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی رەوانەكرد، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم بێدەنگی هەڵبژاردووە لە دابەشكردنی مووچە و هیچ دەنگوباسێكی بڵاوكردنەوەی لیستی مووچە یان دابەشكردنی نییە.
رۆژی دووشەممە، وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 1 ملیار و 435 ملیۆن و 915 هەزار دیناری خستە سەر هەژماری بانكیی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئەو گوژمەیە پارەی هەریەكە لە دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی پاراستنی ژینگە و دەستەی دەستپاكیی هەرێمە.
ئەوەی كە جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە كە وەزارەتی دارایی هەرێم لە ماوەی زیاتر لە 45 رۆژدا نەیتوانیوە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم ئامادە بكات، لە كاتێكدا ئێستا پارەی موووچەی هەریەكە لە دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی پاراستنی ژینگە و دەستەی دەستپاكیی هەرێم ئامادەیە و تەنها دابەشكردنەكەی ماوە.
بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە كە ئایا وەزارەتی دارایی هەرێم خۆی دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرۆكی حكومەت لیستی مووچە رابگەیەنێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات، یان رۆڵی كارتۆنی دەبینێت و تەنها بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت دەجوڵێتەوە؟
ئ پ