ئابووری

نرخى مریشكى زیندوو هه‌رزانبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى مریشكى زیندوو هه‌رزانبوو

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخى مریشكى زیندوو له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان دابه‌زینى تۆماركرد و ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیشه‌ به‌رده‌وام له‌ دابه‌زینه‌.

فه‌رمان جه‌میل، خاوه‌نى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌ریى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى گۆشتى مریشكى زیندوو له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌رزانبوو، به‌شێوه‌یه‌كى زۆر به‌رچاو دابه‌زیووه‌".

وتیشى "یه‌ك كیلۆ مریشك به‌ 2350 دیناره‌ له‌ كێڵگه‌كان و له‌ دوكانه‌كان به‌ 2600 بۆ 2650 دینار ده‌ست هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دابه‌زینى نرخى مریشك كاریگه‌ریی خراپى له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان هه‌یه‌ چونكه‌ له‌و نرخه‌ زیاتر له‌سه‌ر خۆیان ده‌كه‌وێت بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك له‌ مریشك كه‌ پێى ده‌گه‌یه‌نن".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان