ئابووری

داهاتی کارەبای پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی کارەبای پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرابوو

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای پارؽزگای هه‌ڵه‌بجه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، داهاتى كاره‌باى سنوره‌كه‌ زۆر كه‌مه‌ و ئه‌و بودجه‌یه‌ش بۆمان خه‌رجده‌كرێت به‌شى شتێكى گرنگ ناكات.

سەعید سەیدقادر، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای پارؽزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "داهاتى سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى هه‌ڵه‌بجه‌ زۆر كه‌مه‌، له‌ سنوره‌كه‌ هاوبه‌شێكى له‌و جۆره‌ نییه‌ كه‌ وابكات داهاتمان زۆربێت".

وتیشى "داهاتى ساڵى 2023 سێ ملیار و 582 ملیۆن دینار بووه‌، داهاتى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵ یه‌ك ملیار و 409 ملیۆن دینار بووه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و بودجه‌یه‌ى بۆمان خه‌رجده‌كرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مانگانه‌ 25 ملیۆن دیناره‌، جارى وا هه‌یه‌ 12 ملیۆن و 500 هه‌زارمان بۆ خه‌رجده‌كرێت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى دواده‌كه‌وێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان