ئابووری

مه‌ترسیی گه‌وره‌ له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌ترسیی گه‌وره‌ له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌كر حه‌مه‌سدیق، پارێزه‌رى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ راده‌گه‌یه‌نێت و نامه‌یه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و جێگره‌كه‌ى ده‌كات.

له‌ نامه‌كه‌دا باسى له‌وه‌كردووه‌ "بەدەر لە هەرجۆرە موزایەدەیەکی سیاسیی و پەیوەست بە هەڵمەتی هەڵبژاردن، داوا لەبەڕێزتان دەکەم بە ئەوپەڕی هەستی نیشتمانییەوە بابەتی دواخستنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی کۆمەڵایەتی چارەسەربکەن پێش ئەوەی جوڵەیەکی تری یاسایی بکەین و جەنابتان وەک جاری پێشوو خۆتان سەغڵەت بکەن و لەڕێی هەندێ میدیای سێبەریشتانەوە سوکایەتیمان پێ بکەن".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "تکاتان لێدەکەین بەخێرایی کۆتایی بە پرۆسەی دواخستنی مووچەخۆران بهێنن و بەزەییتان بەو خەڵکە هەژارەدا بێتەوە کەجگە لەمووچە هیچ سەرچاوەیەکی بژێویی تریان نییە، دەزانم کەبەقەستی و بێ باکانە ئەوکارە دەکەن، دەشتانەوێ لەڕێگەی هەژماری منەوە ئیرادەی خۆتان بەسەر قوتی خەڵکدا بسەپێنن، دڵنیابن ئەوەشتان بۆ ناچێتەسەر، دەبێ پشتیوانیی خەڵکی خۆتان بن، گەرنا دورنییە جارێکی دیکە بانگی بەردەم دادگا بکرێنەوەو ئەمجارەشیان خەڵک داوای ترتان لەسەرتۆماربکات، یان هەرجۆرە رێ و شوێنێکی یاسایی تر لەدژتان بگیرێتەبەر، چونکە ئەوکاری دواخستنە بەتەواویی هەموخەڵکی ماندوو کردوە".

هه‌روه‌ها "تکایە ئەو جوامێریە بکەن و بیدەنە پاڵ خۆتان، کێشەمان نیە، گرێی دەرونیمان لەگەڵ هیچ کەس و هیچ پرۆسەیەکدا نییە، تەنها لەکاتی خۆیدا مووچە بەخەڵک بدەن، باناچار نەبین بڕۆینەوە بەردەم دامەزراوەی دادوەریی عیراق و ئەوەی ماوە تەواویی بکەین".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان