ئابووری
نرخى ته‌ماته گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه نرخى ته‌ماته گرانبووه و هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له سنوره‌كانى عیراقه‌وه ته‌ماته هاورده ناكرێت.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ند رۆژێكه نرخى ته‌ماته گرانه، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌هۆى هاتنى زیاره‌تكارانى ئێران، له سنوره‌كانى عیراقه‌وه ته‌ماته هاوردهناكرێت".
وتیشى "هه‌رچى بازرگان و بازاڕى عیراقه رووى له ته‌ماته‌ى هه‌رێم كردووه، یه‌ك كیلۆ ته‌ماته‌ى گه‌وره به 900 دیناره له عه‌لوه، ته‌ماته‌ى بچوك و كوردى به 1250 دینار".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌كردنه‌وه‌ى سنوره‌كانى عیراق و هاورده‌كردنى ته‌ماته نرخى ته‌ماته هه‌رزان ده‌بێته‌وه".