ئابووری

دابه‌شكردنى مووچه‌ زیاتر دواده‌كه‌وێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابه‌شكردنى مووچه‌ زیاتر دواده‌كه‌وێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌غدا پاره‌ى بۆ مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نه‌نارد و كاتى مووچه‌ش زیاتر دواده‌كه‌وێت.

به‌غدا تا ئێستاش ئاماده‌ نییه‌ پاره‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بنێرێت، له‌دواى لێدواندا، ته‌یف سامى، باسى له‌وه‌كردووه‌ "ناچێته‌ ژێر بارى ناردنى پاره‌ بۆ هه‌رێم".

ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ نه‌نێرێت، له‌حاڵه‌تى  ناردنى پاره‌، ده‌كه‌وێته‌وه‌ كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو، چونكه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو سێ رۆژ له‌ عیراق پشووه‌ و ته‌نها چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌وام هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌تا ئێستا وه‌زیرى دارایی عیراق ئاماده‌نییه‌ پاره‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت، ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بڕیارى خه‌رجكردنى پاره‌ بدات".

له‌ئه‌گه‌رى زیاتر دواخستنى پاره‌ بۆ هه‌رێم، ئه‌وا دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌ران ره‌نگه‌ بكه‌وێته‌ مانگى نۆ.

ئه‌و لیسته‌ى هه‌رێم بۆ به‌غداى ناردووه‌، پڕه‌ له‌ ناوى وه‌همى و دووباره‌، بۆیه‌ وه‌زیرى دارایی ئاماده‌ نییه‌ پاره‌ بنێرێت بۆ هه‌رێم.


ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان