ئابووری

ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم یه‌ك بڕیارى ماوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم یه‌ك بڕیارى ماوه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ماوه‌ له‌سه‌ر بڕیارى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عیراق وردبینی تەواوکردو تێبینیەکانی خۆی بەرزکردۆتەوە".

وتیشى "لیستی مووچەو میلاکاتی 28 وەزارەت و سەرۆکایەتی و دەستە ناوەکانیان کێشەو جیاوازی زۆری تێدایە، تەنها دەستەی دەست پاکی و چاودێری دارایی و دەستەی ژینگە کێشەی نەبووە".

باسى له‌وه‌شكرد "مووچه‌ى ئه‌و سێ شوێنه‌ ملیارێک و چوار سەد ملیۆن دینارەو نوسراوی بۆ کراوە بۆ تەمویل بەڵام هێشتا ئەو بڕە پارەش نەهاتووە، بۆ مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕێى بڕیارى محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق ده‌كرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان