ئابووری
نوێترین زانیاریی له باره‌ى مووچه‌ى ئه‌مساڵه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به وته‌ى ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق، پاره‌ى نه‌ختینه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی به‌رده‌وام دابینده‌كرێت و بۆ مووچە و قەرز و پڕۆژەکانی دارایی خەرج دەکرێت"، ده‌شڵێت "بۆ ئەمساڵ مووچەی مووچه‌خۆران بە تەواوه‌تی زامنکراوە".
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی له په‌رله‌مانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "نه‌خیتنه‌ى وەزارەتی دارایی به‌رده‌وام له لایه‌ن بانکی ناوەندی عیراقه‌وه دابینده‌كرێت، كه راستەوخۆ بۆ مووچە و قەرز و پڕۆژەکانی دارایی خەرج دەکرێت".
وتیشى "بڕى پاره‌كه‌ش كه وەزارەتی دارایی مانگانە پێویستێتى بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی عیراق و ھەرێم، بریتییه له زیاتر لە حه‌وت ترلیۆن دینار کاش".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بۆ ئەمساڵ مووچەی مووچه‌خۆران بە تەواوه‌تی زامنکراوە و لە كاتی خۆیدا دابیندەکرێت".
پ ح ع