ئابووری

هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ به‌غدا له‌ سه‌ر پرسى مووچه‌ هه‌ڵوێست وه‌رده‌گیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ به‌غدا له‌ سه‌ر پرسى مووچه‌ هه‌ڵوێست وه‌رده‌گیرێت

مه‌ودا میدیا-

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، ده‌ڵێت "لە سەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عیراق، گفتوگۆیان كردووە و هه‌فته‌ى داهاتووش هه‌ڵوێست له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌رده‌گرن".

د. شاخەوان عبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق له‌ نووسینێكیدا باس له‌ گرفتى مووچه‌ ده‌كات و ریده‌گه‌یه‌نێت "وه‌زیری دارایی عیراق پێی وتووه‌، لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەسەر خەتن بۆ چارەسەرکردنى گرفته‌كان".

ده‌شڵێت "لێرەوەش ئەوە رادەگەیەنم، کە هەفتەی داهاتوو داوایەک ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار و وەزیرەکانی کورد لەبەغدا و سەرجەم فراکسیونەکانی کوردستان دەکەن بۆ کۆبوونەوە لەسەر ئەو پرسە و راگەیاندنی هەلوێستێک لەو بارەوە".


دەقی نووسینه‌كه‌:

لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەل بەرێز سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی گفتوگۆمان کرد

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

دوای ئەوەی راپۆرتی وەزارەتی دارایی عیراق گەیشتە دەستمان، کە خۆی لە 7 خاڵ دەبینێت و گوایە وەکو بیانوو بۆ دواخستنی مووچەی فەرمانبەران بەکار دەهێندرێت، ئەو خاڵانە جگە لە بیانووی بێ بنەما پشتی بە هیچ دەقێکی یاسایی و واقعێکی حسابی نەبەستووە، بەو بۆنەوە دوێنێ 21 ی ئاب لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی، گفتوگۆمان کرد و نیگەرانی خۆمان و خەڵکی کوردستانم گەیاندە بەڕێزیان کە هەرجارە و بەبیانوویەک مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دوادەخرێت و هۆکاری سەرەکی ئەو بابەتەش وەزیری دارایی عیراقە و دەبێت ئەو دۆخە چاک بکریت، نموونەی هەردوو خالی 4 و 5ی راپۆرتی وەزارەتی داراییم لەگەڵی باسکرد کە ناوەرۆکەکەی دەڵیت، دەبێت ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی لەکەرکوک و خانەقینن نابێت حکومەتی هەرێم مووچەیان بدات ناویان رەشبکرێتەوە، وتم ئەوانە هەمان ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەن کە ساڵانێکە هەوڵ دەدەین بگوازرێنەوە سەر حکومەتی ئیتحادی و خودی ئەو وەزیرە و ئەوانی پێشتریش رێگر بوونە لەپرۆسەکە، ئێستا لەجیاتی گواستنەوەیان وەزیری دارایی داوای کردووە مووچەکانیان رابگرن و خاڵەکانی تریش بەهەمان شێوە هیچ بنەمایەکی نییە جگە لەسیاسەتی دژایەتی کردن و برسی کردنی خەڵکی کوردستان، بەسوپاسەوە سەرۆک وەزیران وتی، من ئاگاداری ئەوە نەبوومە، وادەکەم وەزیری دارایی پەیوەندیت پێوە بکات، دوای کاتژمێرێک بەڕێز تەیف سامی، وەزیری دارایی پەیوەندی کرد و وتی، سەرۆک وەزیران باسی لەنیگەرانییەکانی ئێوە کردووه‌، وتم، بەڵێ ئەوەی دەکرێت ناحەقییە و پێچەوانەی دەستوورە و دەچێتە خانەی جیاکارییەوە، هەروەها پێچەوانەی بڕیاری دادگای ئیتحادی و یاسایی بودجەیە کە ئێمە لەپەرلەمان تەخسیساتی تەواومان بۆ مووچە و بودجە و هەرێم داناوە و دەنگی لە سەر دراوە، هەندێک بیانووی هێناوە کە ئەو هەڵەیەی فەرمانبەرانی کەرکوک چاک دەکرێت و بەشێکیشی دیوانی چاودێریی دارایی بەرپرسە و لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەسەر خەتین بۆ چارەسەرکردنیان، هیوادارم ئەو پرسە بەیەکجاری کۆتایی بێت و چیتر بەبیانووی بێ بنەما و دوور لەیاسا دەست بۆ قوت و بژێوی خەڵکی کوردستان نەبەن، لێرەوەش ئەوە رادەگەیەنم، کە هەفتەی داهاتوو داوایەک ئاڕاستەی بەڕێز سەرۆک کۆمار و وەزیرەکانی کورد لەبەغدا و سەرجەم فراکسیونەکانی کوردستان دەکەین بۆ کۆبوونەوە لەسەر ئەم پرسە و راگەیاندنی هەلوێستێک لەو بارەوە.

د. شاخەوان عبداللە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان