ئابووری
لەبارەی مووچەوه بڕیاری نوێ درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەكاتەوە كە تاوەکو ئێستا بایۆمەتریی مووچەیان نییە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییهكهیان بكهن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی بایۆمەتری و رایدهگهیهنێتت "هەر خانەنشینێك یان وارسەكەی بایۆمەتری نەبێت مووچەكانیان رادەگیرێت".
له راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی گەرمیان دهڵێت "ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانەی سنوورەكەمان دەكەینەوە كە تاوەکو ئێستا بایۆمەتریی مووچەیان نییە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی بایۆمەتری، هەر لێرەوە ئاگاداری وارسی خانەنشینان دەكەینەوە بۆ هەمان مەبەست سەردانمان بكەن".
ئهوهشهاتووه "لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە مامەڵەی دەركردنی بایۆمەتری ئەنجامدەدرێت و بەزووترین كات سەردانمان بكەن لە بەر ئەوەی هەر خانەنشینێك یان وارسەكەی بایۆمەتری نەبێت مووچەكانیان رادەگیرێت".
پ ح ع