ئابووری

33 كامێراى نوێى تیژڕۆیی له‌ ئه‌مڕۆوه‌ به‌ فه‌رمیی ده‌كه‌ونه‌ كار

مەودا میدیا - سلێمانی |


33 كامێراى نوێى تیژڕۆیی له‌ ئه‌مڕۆوه‌ به‌ فه‌رمیی ده‌كه‌ونه‌ كار

مه‌ودا میدیا-

پاش 10 رۆژ له‌ تاقیکردنەوەیان، لە ئەمڕۆ به‌دواوە 33 کامێرای نوێی جێگیری تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی لە شه‌قامه‌كانى پارێزگاى هەولێر بە فەرمیی ده‌كه‌ونه‌ كار و سەرپێچی تۆمار دەکەن.
 
ئەم کامێرایە نوێیانه‌ كه‌ لە ئەمڕۆ شەممە 24ى ئابى 2024ه‌وە بە شێوه‌ى فەرمیی کاریان پێده‌كرێت، كامێراى خاڵ بۆ خاڵ نین و لە یەک خاڵدا سەرپێچییه‌كان تۆمار دەکەن.
 
ئەو شوێنانەی کامێراکانی تێدا جێگیرکراوە ئەمانەن:
 
- شەقامی عەینکاوە بەرامبەر ئاسیاسێڵ؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی شۆڕش بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵایەتی؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 60 مەتری بەرامبەر وەزارەتی ئەوقاف؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 60 مەتری بەرامبەر زانیاری تاوەر؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی مەخموور بەرامبەر کارگەی پێپسی؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 100 مەتری نزیک پێشانگەکان؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 100 مەتری بەرامبەر بەنزینخانەی ئاکار؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 60 مەتری بەرامبەر مۆبیلیاتی ئەتڵەس؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- دارەتوو نزیک مزگەوتی رێگەی بەهەشت؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- دێگەڵە بەرامبەر هێزی پێشمەرگەی گەرمیان
- شەقامی 100 مەتری کۆمپانیای جیهان
- شەقامی 100 مەتری نەفەقی بەحرکە
- شەقامی 60 مەتری نەفەقی پەرلەمان
- شەقامی 40 مەتری بەرامبەر رۆتانا
- شەقامی 60 مەتری نەفەقی سێتاقان
- رێگەی کۆیە بەرامبەر باب حاڕە
- شەقامی 100 مەتری دارزیافە
- شەقامی کۆیە نەفەقی رزگاری
- شەقامی نەفەقی ئەکرەم مەنتک
- دێگەڵە، بەرامبەر ناحیە
- شەقامی نەفەقی یاریگا
- شەقامی پارکی گوڵان
- شەقڵاوە – سۆرک
- شەقامی بەحرکە 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان