ئابووری
هاتوچۆى زیاره‌تكاران كاریگه‌رى ئابوورى بۆ هه‌رێم هه‌یه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ساڵانه به‌هۆى چله‌ى ئیمام حسێنه‌وه، ژماره‌یه‌كى زۆر له زیاره‌تكارانى شیعه مه‌زهه‌ب له ئێران و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تره‌وه له ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌رێمه‌وه دێنه نێو شاره‌كانى كوردستان و سه‌رۆكى لقى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى میوانخانه‌كانیش ده‌ڵێت "هیچ كاریگه‌رییه‌كى ئابوورى نییه بۆ هه‌رێم" و رێگاچارهیهكیش ئاشكرا ده‌كات.
سه‌ربارى ئه‌و رێژه زۆره‌ى هاوڵاتییان كه به مه‌به‌ستى زیاره‌تكردن له چله‌ى ئیمام حسێن، له ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌رێمه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن و به‌نێو هه‌رێمى كوردستاندا تێده‌په‌ڕن، مه‌حمود تۆفیق، سه‌رۆكى لقى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى میوانخانه‌كانى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایده‌گه‌یه‌نێت "هیچ كارىگهرییهكى ئابوورى بۆ هه‌رێم نییه، چونكه بۆ ماوه‌یه‌ك نامێننه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى خێرا ده‌ڕۆنه عیراق".
وتیشى "زۆرجار له رێگه‌ى گرووپاتهوه له لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، سوودى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى تێدایه، ئهیگینا له به‌ر نه‌مانه‌وه‌یان هیچ سوودێكى بۆ ئۆتێل و چێشتخانه و بازاڕ به‌گشتى نییه".
مه‌حمود تۆفیق، له باره‌ى چۆنێتى ده‌ستكه‌وتنى سوودى ئابوورییه‌كه‌ى بۆ ناوچه‌كه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "مه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم رێككه‌وتن بكات و بڕیار بدرێت له كاتى هاتنى ئه‌و هاوڵاتییانه كه دێنه هه‌رێمه‌وه، ئه‌و شه‌وه بمێننه‌وه و خێرا به‌جێی نه‌هێڵن".
پ ح ع