ئابووری

راوێژكارى سودانى: كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ده‌كرێت و چاوه‌ڕێى هه‌رزانبوونى دۆلار بكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوێژكارى سودانى: كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ده‌كرێت و چاوه‌ڕێى هه‌رزانبوونى دۆلار بكه‌ن

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی ئه‌م مانگه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ده‌كرێت و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیی عیراقیش به‌شدار ده‌بێت.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆتایی ئه‌م مانگه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات و عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیی عیراقیش به‌شدارى ده‌كات".

وتیشى "كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پرسى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار و پاڵپشتى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ بانكى ناوه‌ندیی و پاره‌داركردنى عیراق".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ سزادانى ئه‌و بانكانه‌ى له‌ رابردوو له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاو بانكى ناوه‌ندیی به‌ هۆكارى سپیكردنه‌وه‌ و قاچاخى دۆلار سزادران".

باسى له‌وه‌شكرد "پێشبینى ده‌كه‌ین سزاى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ لاببرێن و بچنه‌وه‌ ناو سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى كڕینى دۆلار، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌گشتى كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر نرخى دۆلار و چاوه‌ڕێى دابه‌زینى دۆلار ده‌كرێت".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان