ئابووری
كشتو‌كاڵى سلێمانى هیچ پلانێكى نییه په‌نجه ماسى بخاته ئاوى به‌نداوه‌كان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ هیچ پلانێكمان نییه بۆ ئه‌وه‌ى په‌نجه ماسى بخه‌ینه ناو ئاوى به‌نداوه‌كان.
شاڵاو جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان هیچ پلانێكى نییه بۆ ئه‌وه‌ى په‌نجامى بخاته ناو ئاوى به‌نداو و پۆنده‌كانى سنوره‌كه".
وتیشى "ئه‌وه‌ى ده‌كرێت كارى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌و ئێمه ئه‌مساڵ په‌نجه‌ماسیمان نییه بیخه‌نه ناو ئاوه‌كان".
له هه‌رێمى كوردستان ساڵانه‌سه‌دان هه‌زار په‌نجه ماسى ده‌خرێنه ناو ئاوى به‌نداو و پۆنده‌كان به‌مه‌به‌ستى زیادبوونى سامانى ماسى.
ع