ئابووری
پله به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستایان چى لێ هات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ و له گه‌رمه‌ى خۆپیشاندانى مامۆستایانى سلێمانى و بایكۆتى قوتابخانه‌كان، وه‌زیرى په‌روه‌رده دوو بڕیارى ده‌ركرد هێشتا یه‌كێكیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.
له نوسراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هاتووه كه واژۆى ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى له‌سه‌ره‌و له خاڵى یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت "ده‌ست به پله‌به‌رزكردن مامۆستایان بكرێت".
دواى حه‌وت مانگ له‌و بڕیاره‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده تا ئێستا پله به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستایان ده‌ستیپێنه‌كردووه و مامۆستایانیش له‌و باره‌وه پێیان وایه به‌ڵێنه‌كه‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده ته‌نها مره‌كه‌بى سه‌ر كاغه‌زن.
ع