ئابووری
لیژنه‌یه‌كى به‌غدا سه‌ردانى مه‌رزه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەندامێکى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان ئاشکراى دەکات، لیژنەیەکى حکومەتى بەغدا لەسەر فرۆشتنى نەوت بە تانکەر سەردانی هەرێمى کوردستانى كردووه.
عومەر گوڵپى، ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لیژنەیەكی حكوومەتی بەغدا بۆ بەدواداچوونی فرۆشتنی نەوت بە تەنكەر لەڕێگەی دەروازە سنوورییەكانى هه‌رێم، سه‌ردانى هەرێمی كردووه".
وتیشى "لە ئەمڕۆوە دەستیان كردووە بە لابردنی تەنكەرەكان و راگرتنی هاتوچۆیان، بۆ ئەوەی بڵێن كوا نەوت بە تەنكەر دەفرۆشین، له‌كاتێكدا رۆژانە 300 هەزار بەرمیل بە پاڵاوگەی ناوخۆ‌و بە تەنكەر دەفرۆشرێت، هیچ كەس نازانێت داهاتەكەی چەندە و چی لێدێت".
له دواى راگرتنى هه‌نادره‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم، فرۆشتنى نەوت لەڕێگەى تانکەرەوە له پەرەسەندندایە و تا ئێستا وەزارەتى دارایی و وەزارەتى سامانە سروشتییەکان داهاتى فرۆشتنى نەوتیان لەڕێگەى تانکەرەوە ئاشکرا نەکردووە.
ع