ئابووری

دوو مووچه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ خه‌رجده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو مووچه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ خه‌رجده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى هه‌ندێك زانیاریی كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق بڕیاریداوه‌ دوو مووچه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم ره‌وان بكات.

محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق بڕیاریداوه‌ "مووچه‌ى مانگى ته‌مووز و ئاب بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وان بكات".

خه‌لیك غازى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هیچ زانیارییه‌كى فه‌رمى له‌باره‌ى ناردنى دوو مووچه‌ نییه‌ و ئاگادارى ئه‌وه‌ نین".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى و ئه‌منى له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌نها مووچه‌ى مانگى شه‌شیان وه‌رگرتووه‌.

تا ئێستا به‌غدا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنى مووچه‌ى مانگى حه‌وت فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌داوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان