ئابووری

زانیاریی نوێ له‌باره‌ى گه‌یشتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ له‌باره‌ى گه‌یشتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

عیراق بڕیارى خه‌رجكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانى ده‌ركردووه‌ و تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك نه‌گشتووه‌ته‌ بانكه‌كانى هه‌رێم.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه‌، له‌ لایه‌ن عیراقه‌وه‌ پارە بۆ مووچەی مانگی حه‌وتی مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان تاوەکو ئێستا نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هه‌رێم.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیەدا پارەکە بخرێتەسەر هەژمارى دارایی هه‌رێمى كوردستان.

رۆژى دووشه‌ممه‌ 26ى ئابى 2024، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی په‌رله‌مانى عیراق وتى "سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا خەرجکردنی مووچەی مانگی ته‌ممووزی دەزگا ئەمنیی و سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان ده‌ركردووه‌".

هاوكات، هەفتەی رابردووش وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند "وەزارەتی دارایی عیراق تەنها ملیارێك و 426 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی حه‌وت  خەرجکردووە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان