ئابووری
له‌م كاته‌دا نزیكه‌ى هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێندرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت "به مه‌به‌ستى دامه‌زراندنیان به شێوه‌ى گرێبه‌سه‌ت، سبەینێ ئیمەیڵ بۆ 918 كەس دەكرێت و هه‌ركه‌سێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له پرۆسه‌كه كه‌سى یه‌ده‌گ ده‌خرێته جێگه‌كه‌ى.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاشكرایكرد "پڕۆسەی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە مانگی شه‌شى ئه‌مساڵه‌وه بۆ فەرمانگەكانی سنووری هەڵەبجە دەستیپێكردووە و 11 هەزار و 137 كەس فۆڕمی دامەزراندنیان پڕكردووەتەوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "سبەینێ چوارشەممە 28ى ئابى 2024، لە سەر پێوەر و خاڵبەندی پرۆسەكە لیژنەیەكی ئەنجومەنی راژە، ئیمەیڵ بۆ 918 كەس دەكات، لەوكه‌سانەی فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە، تاوه‌كو دیكۆمێنت بەپێی ئەو خاڵانەی دیاریكراوە ئامادەبكه‌ن".
كاوه عه‌لى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دیكۆمێنتەكانی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه هەڵەبوو یان بەپێی ئەوخاڵبەندی دیاریكراونه‌بوو، یان ئامادە نەبوو كارەكە بكات، ئەوا كه‌سى یەدەگ لەوانه‌ى فۆڕمیان پڕ كردووەتەوە دەخرێتە جێگه‌كه‌ی".
پ ح ع