ئابووری
كوا مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه به‌غدا بۆ هه‌رێمى كوردستانى ناردووه، بۆ مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌غدا زیاتر له 550 ملیار دینارى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نارد، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌رانه و پاره‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وت نییه كه تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران وه‌ریاننه‌گرتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌غدا ئاماده نییه ته‌واوى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بكات، چونكه له‌مانگه‌كانى رابردوو پاره‌ى زیاترى بۆ هه‌رێم ناردووه و داواشى له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم كردووه به‌و پاره زیاده‌یه‌ى كه ناردویه‌تى مووچه‌ى مانگى حه‌وت بده‌ن له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ".
گرفتى لیستى مووچه‌ى مانگى حه‌وت كه حكومه‌تى هه‌رێم به ناڕێكى ئاماده‌ى كردبوو، چه‌ندین ناوى دوباره و نایاسایی و دوومووچهى تێدابوو، هۆكارى ئه‌وه‌بوو به‌غدا مووچه‌ى مانگى حه‌وت نه‌نێرێت.
بڕیاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له دوو رۆژى داهاتوو شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات.
ع