ئابووری

داهاتى فرۆشتنى نه‌وت به‌ ته‌نكه‌ر ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتى فرۆشتنى نه‌وت به‌ ته‌نكه‌ر ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى كرد، داهاتی مانگانەی فرۆشی نەوتی هەرێم 270 ملیۆن دۆلارە، لە خەڵكی دەشارنەوە.

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند "بەپێی لێدوانی فەرمی كۆمەڵەی پیشەسازی نەوت، رۆژانە 300 هه‌زار  بەرمیل نەوت دەفرۆشرێت، گریمان بەرمیلێك تەنها 30 دۆلاریان بۆ دەكات لە كاتێكدا لە بازاڕە جیهانییەكان نەوت بە 80 دۆلارە".

وتیشى "ئەوە دەستهاتی ئەو نەوتەی بە تەنكەرو بەشێكیشی بە پاڵاوگە دەفرۆشرێت لە رۆژێكدا نۆ ملیۆن دۆلارە، لە مانگێكدا 270 ملیۆن دۆلارە، به‌ دینار ده‌كاته‌ 405 ملیار دینار".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "‎ئەگەر خەڵكی كوردستان و خەزێنەی گشتیی پشكی لەو نەوت فرۆشتنە هەیە بۆچی زانیارییەكان لە خەڵك دەشاردرێنەوە، بۆچی وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت بە خەڵكی كوردستان ناڵێت ئەم داهاتە چی لێدێت و بۆ كوێ دەچێت".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان