ئابووری

به‌غدا چۆن مووچه‌ى مانگى هه‌شتى نارد ؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا چۆن مووچه‌ى مانگى هه‌شتى نارد ؟

مه‌ودا میدیا-

یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بۆ بەرچاو روونی هاونیشتمانیان و موچەخۆران وەک بەڵگە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆکار نییە لە دواکەوتنی مووچه‌.

رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق برى (549) ملیار و (572) ملیون دیناری خستە سەر حسابی  وەزارەتى دارایى وئابوورى کە تایبەته به مووچەى مانگى هه‌شت".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم چاوەرێیی تەمویلی تەواوی موچەخۆران بوو بۆ مانگی تەمووز، هه‌روه‌ها وەزارەتی دارایی هەرێم هێشتا لیستی موچەی مانگی ئابی رەوانەی بەغداد نەکردوە چۆن وەزارەتی دارایی عێراق موچەی مانگی (8)ی نارد کاتێک پرسیاریان لێکرا، وتیان ئێمە لەسەر لیستی مانگی 7 موچەی مانگی 8 مان بۆ ناردوون".

وتیشى "ئەمە باشترین بەڵگەیە کە بەغداد ئەمەی بەرانبەر هەرێم دەیکات تەواو سیاسیی و هیچ بنەمایەکی هونەری و کارگێری و یاسایی نییە".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان