ئابووری
عه‌لى عه‌لاق له ئه‌مه‌ریكاوه هه‌واڵى دابه‌زینى دۆلار راده‌گه‌یه‌نێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیی عیراق و شاندێكى یاوه‌رى له ئه‌مه‌ریكان و بڕیاره ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكاو بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا كۆبنه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیی له چوارچێوه‌ى رێكاره‌كانى ئه‌مه‌ریكایه‌وه كه به‌رانبه‌ر به دۆلار له‌گه‌ڵ عیراق گرتویه‌تییه به‌ر له كه‌مى پێدانى دۆلارى كاش به بانكى ناوه‌ندیی و سزادانى چه‌ند بانك و كۆمپانیایه‌ك كه به‌هۆیانه‌وه نرخى دۆلاریان به‌رزكرده‌وه و له 144 هه‌زاره‌وه گه‌یشته 151 هه‌زار دینار.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا كه مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق پێى داوه "پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا پێدانى دۆلارى كاش به بانكى ناوه‌ندیی عیراق زیاتر بكاته‌وه كه ماوه‌یه‌كى زۆره بڕه‌كه‌ى كه‌مكراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها "هه‌ندێك له‌و بانك و كۆمپانیایانه‌ى كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزادرانبوون و دۆلاریان به نرخى بانكى ناوه‌ندیی پێنه‌ده‌فرۆشرا، سزاكانیان لاببرێن و جارێكى تر بچنه‌وه ناو سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى كڕینى دۆلار له بانكى ناوه‌ندى، به‌وه‌ش نرخى دۆلار دابه‌زین تۆمارده‌كات".
له لایه‌كى تره‌وه "وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكاو بانكى فیدراڵیی وڵاته‌كه چه‌ند مه‌رج و رێوشوێنێك به‌سه‌ر بانكى ناوه‌ندیی عیراق ده‌سه‌پێنێت و پێویسته بانكه‌كه پێوه‌ى پابه‌ند بێت".
چه‌ناڵه‌كانى تایبه‌ت به كرین و فرۆشتنى دۆلار و بۆرسه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه "سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌لاق بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته هۆى دابه‌زینى نرخى دۆلار ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مه‌ریكا سزاكان لاببات و دۆلارى كاش زیاتر بكات".
ع