ئابووری

نرخی مریشک بە تەواویی هەرزانبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی مریشک بە تەواویی هەرزانبووە


مەودا میدیا-

نرخی مریشکی زیندوو لە کێڵگەکان و بازاڕەکان بەتەواویی هەرزانبووەو نرخەشی زیاتر دادەبەزێت.

رێژین قادر، مریشکفرۆش لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی مریشک لە کێڵگەکان بە رێژەیەکی بەرچاو هەرزانبووە بە جۆرێک یەک کیلۆ مریشک بە کێشی دووی کیلۆ لە کێڵگەکان کیلۆی بە 2300 دینارە".

وتیشی "مریشکی گەورەش لە سەروی سێ کیلۆ کیلۆی بە 2400 دینارە، دابەزینی مریشک بەرێژەیەکی بەرچاوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر بەو شێوەیە بڕوات نرخی مریشک زیاتر دادەبەزێت، ئێستا لە بازاڕەکان کیلۆی بە 2500 دینارە".

لە ماوەی رابردوو نرخی مریشک گرانبوو کیلۆی گەیشتە نزیکەی 4 هەزار دینار بۆ یەک کیلۆ.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان