ئابووری
هه‌رێم: دامه‌زراندنى وانه‌بێژان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان واژۆی له سه‌ر بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ كرد و سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش پشتڕاستى ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ى ئابى 2021، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان واژۆی له سه‌ر نووسراوی فەرمیی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانى وانەبێژی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان بە شێوه‌ى گرێبەست كرد و نووسراوه‌كه‌ش ئاڕاستەی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا کراوە.
د.توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان واژۆى له سه‌ر بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ كرد".
وتیشى "مووچەی مامۆستایانى وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکان لە 500 هەزار دیناره‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و 200 هەزار دینار دەبێت".
هاوكات، مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی قوتابخانەکان به بڕوانامەی بەکالۆریۆس 500 هەزار دیناره و به بڕوانامەی دیبلۆم 400 هەزاره.
پ ح ع