ئابووری

ژماره‌یه‌ك دیكه‌ له‌ چه‌كى قه‌ره‌بووى مادده‌ى 140 دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌یه‌ك دیكه‌ له‌ چه‌كى قه‌ره‌بووى مادده‌ى 140 دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ژماره‌یه‌ك دیكه‌ له‌ چه‌كى قه‌ره‌بووى مادده‌ى 140، گەیشتە پارێزگاى کەرکوک و بڕیارە لە سبەینێ پێنجشه‌ممه‌وه‌ به‌سه‌ر خێزانه‌ شایسته‌كانه‌ دابەشبکرێت.

کاکەرەش سدیق، سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 ئاشكرایكرد "چەکی قەرەبووی ماددەی 140، ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى گەیشتە کەرکوک".

وتیشى "ژماره‌ى چەکی قەرەبووه‌كه‌ پێكدێت له‌ 100 خێزانی ئاوارە و 375 خێزانی ھاوردە".

كاكه‌ره‌ش، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "چەکی قەرەبوەکە لە سبەینێ پێنجشه‌ممه‌وه‌ به‌سه‌ر خێزانە ئاوارەکان لە کەرکوک و ھاوردەکان لە بەغداد دابه‌شده‌كرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان