ئابووری

پێدانى كاره‌باى نیشتمانیی زیاد ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانى كاره‌باى نیشتمانیی زیاد ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مانگی داهاتوو پێدانی کارەبا زیاد دەکات، ئەمەش دوای ئەوە دێت بەرزی پلەكانی گەرما كەم دەبێتەوە و خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى رایگەیاند "بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، پێدانی کارەبای نیشتمانی باشتر دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا رۆژانە 10 بۆ 12 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاونیشتمانییان و بۆ مانگی داهاتوو کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێت".

وتيشى "توانای بەرهەمهێنانی کارەبا 3500 مێگاواتە، بەڵام خواست لەسەر کارەبا دوو هێندەیە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان